هروجپیل، ڕێکخراوێکە کاردەکات بۆ بەیەکەوە لکاندنی پرەنسیپ وگونجاندنی شێوازی پێشکەوتن و بڵاوکردنەوەی کلتوری دادپەروەری، ئاشتی جیهانی، مافەکانی مرۆڤ، جێبەجێ کردنی پرینسیپەکان و پێوەرەکانی یاساکانی نێودەوڵەتی.
دەستەی دامەزرێنەران بە ویست وئارەزووی خۆیان ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی ڕێکخراوێکی جیهانی کە بەرپرسیاریەتی بگرێتە ئەستۆ بۆ بڵاوکردنەوەی هەموو جۆرە رۆشنبیریەکی دادپەروەری و ئاشتی جیهانی لە جیهانکی نوێ و پێشکەوتوودا.
ڕێکخراوەکەمان کاردەکات لە ڕێگای پسپۆڕان و چالاکوانانی بواری مافەکانی مرۆڤ.
هەوڵ دەدات لێکۆڵینەوەی زانستی بکات لە پێناو بڵاوکردنەوەی کلتوری دادپەروەری و ئاشتی جیهانی و یاسای نێودەوڵەتی.
International Human Rights Organization
.for Justice, Peace and International Law
دامەزراوە لە ووڵاتی شانشینی نەرویج،
مۆڵەتی فەرمی پێدراوە بەپێی یاسای نەرویجی،
لە بەرواری ١٢ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧
ئێمە کێین؟
- ئێمە کۆمەلێك کەسانی خۆبەخشی سیڤیل(مەدەنی)ین، بە ئازادیەکی تەواو و بێلایەن کاردەکەین، وە باوەڕی تەواومان هەیە بە مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری و ئاشتی جیهانی.
- ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان پێکهاتوون لە کەسانی هەموو ووڵاتانی جیهان. ڕێکخراوەکەمان خەڵکان و هاونیشتمانیانی عێراقی و ووڵاتانی تری عەرەبی وخەڵکانی ئەوروپی تێدایە.
- ئەندامەکانمان هەمووجۆرە پیشەوەران لەخۆ دەگرێت، پارێزەران، ڕۆژنامەنووسان، قوتابیان، مامۆستایانی زانکۆ…هتد، وە کاردەکەن لە بواری کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، وە سەربە ئایین، کۆمەڵە، ڕەگەز و نەتەوەی جیاوازن. کاردەکەن بۆ پشتیوانی کردنی کۆمەڵەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ووڵاتانی تر، بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکانمان ئەویش دابینکردنی دادپەروەری و ئاشتی یە لە جیهان.
ئەو ڕێکخراوەی ئێمە چی یە؟
- ئێمە لە ڕێکخراوی دادپەروەری و ئاشتی جیهانی بۆ مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی باوەڕێکی تەواو و بەهێزمان هەیە کە دەکرێت کارو خەبات بکەین لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و ئاشتی جیهانی، چونکە کەسانی شارەزا و پسپۆر لەو بوارەدا بەشداری کردنی خۆیان بە ئەرکێکی پیرۆز دەزانن لە پێناو گەیشتن بەو ئامنجە.
- ئێـمە لەو باوەڕەداین کە دامەزراندنی ئەو ڕێکخراوە کارێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ پێوەر و ستاندارێکی جیهانی، بۆ یەکگرتنی چالاکی یە جیهانیەکانی مافەکانی مرۆڤ، وە بۆ ڕێگرتن لە دووبارە نەبوونەوەی کارەساتە مرۆیی یەکان کە جیهان دووچاری هاتووە لە چەندین نەوەی ڕابردوودا، کە ئێستاش بەردەوام پێیەوە دەناڵێنێت.
- کاردەکەین لەسەر پاڵپشتی کردنی کۆمەڵەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ووڵاتانی تر، بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکانمان ئەویش دابینکرنی دادپەروەری و ئاشتی یە لە جیهان.
بۆچی و چۆن؟
- ڕێکخراوی دادپەروەری و ئاشتی جیهانی بۆ مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی هەوڵدەدات بۆ ئەوەی کە ببێتە گەروەترین و بەهێزترین ڕێکخراوی جیهانی سەربەخۆ(نا حکومی)، وە ببێتە بەشێك لە بزوتنەوەی چالاکی مەدەنی جیهانی کە گرنگی دەدات بە مافەکانی مرۆڤ ویاسا نێودەوڵەتیەکان، لە رێگای پەیوەندی و کاری هاوبەش لەگەڵ پسپۆڕان هەوڵ و خەباتی ڕێکخراوەکان و دامەزراوەکان و چالاکوانانی بواری مافەکانی مرۆڤ و بەهێزکردنی پرینسیپەکانی یاسای نێودەوڵەتی، کە پەیوەستە بە چاوەدێری کردنی پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ.
- ڕێکخراوەکەمان هەوڵدەدات لێکۆڵینەوەکان لە زۆرینەی لە رۆژنامە ناوخۆیی یەکان و جیهانی یەکان، لە رۆژنامە یان لە پەرتووك دا لە ماوەیەك بۆ ماوەیەکی تر بڵاو بکاتەوە، بۆ هاوکاری کردنی کۆمەڵگای ناوەخۆیی و کۆمەڵگای جیهانی لە بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتداران و ئەو کۆمەڵ و گروپانەی کە سەرپێچی و پێشێلکاری لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، وە ئاگاداریان دەکاتەوە کە سنۆریك دابنێن بۆ پێشێلکاریەکان.
- ڕێکخراوەکەمان هەوڵدەدات کۆبوونەوە و چاوپێکەوتن لەگەڵ دەسەڵاتداران و لایەنی پەیوەندیدار بکات دەربارەی پێشێلکاریەکان لە دژی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتیەکان. ئاگادار کردنەوەیان و یارمەتیدانیان بۆ گۆڕانکاری کردن لە پەیرڕەوکردنی سیاسەتی خۆیان. ئاگادارکردنەوەیان بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان یان هەر ڕێککەوتننامەیەکی تر کە بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
- رێکخراوەکەمان گرنی دەدات بە چاوەدێری کردنی هەر سەرپیچی و پێشێلکاری کردنێك لە مافەکانی مرۆڤ، هەموو ئەو جۆرە کردەوانە لەخۆ دەگرێت، وەکو کردەوی کۆشتنی بەبێ دادگایی کردنێکی دادپەروەرانە، زیندانی کردن بەهۆی بیروباوەرولایەنگیری کەسایەتی(شخصي)، بێسەروشوێن، زیندانی کردن بەهۆی بیرو بۆچوونی سیاسی، ئەشکەنجەدان، کردەوەی ڕەگەزپەرستی،دادگایی کردنی نا دادپەروەرانە، پێشێلکردنی ئازادیەکانی ڕۆژنامەگەری، مافی بەشداربوون لە ڕێکخستنەکان، ڕێکخراوەکان یان پارتە سیاسیەکان، ڕێکخراوی کرێکاران، وە ئازادی ئایین.
- ڕێکخراوەکەمان هەروەها بەدوا داچوون دەکات لە کێشەکانی ترکە پەیوەستە بە مافەکانی ئافرەتان و مافەکانی منداڵان، وە کاردەکات لە پێناو دانانی سنورێك لەدژی خراپ بەکارهێنانی چەك.
بۆچی ئیـمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاردەکەین؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ناوچەیەکی زۆر گرنگە وە تایبەتمەندی خۆی هەیە لە سەر نەخشەی جیهان، دەوڵەمەندە بە چەندین کلتوری جیاواز، شارستانیەتی جیاواز، ئایین و زمانی جیاواز و بەها مرۆڤایەتیەکان. ئەو شوێنە دەوڵەمەندترین شوێنی جیهانە، لە چەندین کۆمەڵگاو کلتورو ئایدۆلۆژیا پێکهاتووە. ئێمە لەو باوەڕەداین ئەوە دەبێتە هۆی بەتەوای لە یەکتر تێگەیشتن و کەمکردنەوەی کێشەکان لە نێوان پێکهاتەکانی ناوچەکە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، هەرچەندە کاریگەری نەرێنیشی هەبووە لەسەر مافەکانی مرۆڤ.
- ئەو هۆکارە وای کردووە لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ تێگەیشتن لە مافەکانی مرۆڤ بەگشتی لە لایەن زۆرینەی خەڵکی دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە، کە هیچ بوارێکی مافی مرۆڤ بوونی نی یە. ئەوە بیرو ڕای هەندێك لە ناودارە کاریگەرەکانی ناو کۆمەڵگەی ڕۆژئاویی یە. لەهەمان کاتدا لەوباوەڕەدان مافەکانی مرۆڤ لە زۆرینەی کۆمەڵگاکانی تردا هەیە لە دەرەوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەبینین کە مافەکانی مرۆڤ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر خراپە.
- ووڵاتانی ناوچەکە دووچاری چەندین دیاردەی سەرپێچی و پێشێلکاری ئازادیەکان هاتوون، لەوانە ئازادی ئایینی بۆ تاکەکان و بۆ کۆمەڵەکان. پێشێلکردنی پرێنسیپەکان و مافەکانی مرۆڤ تەنها لەلایەن حکومەتەکان و ووڵاتانی ناوچەکە نی یە، بەڵکو لە لایەن کۆمەڵەکان و بزوتنەوە سیاسیەکان و ئایینی یەکان کە لە دەرەوەی دەسەڵاتن، وە لە زۆر حالەتیش دا دژی دەسەڵاتن.
- ئێمە لە ڕێکخراوەکەمان وا دەبینین کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە ڕێکخستنێکی یاسایی هەیە کە پێهکاتبێت لە ئایدۆلۆژیای کۆمەڵایەتی بەهۆی جیاوازیەکان، وە کارکردنی ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوە مەدەنیەکان بە ویژدان، بە پسپۆڕی، بە بێلایەنی، بە ووردبینی، وە هەڵسەنگاندن و چاوەدێری کردنی پێشێلکاریەکان لە مافەکانی مرۆڤ.
دەتوانیت ئەو ناوەرۆکە بە زمانی تر بخوێنیتەوە: ئینگلیزی عهرهبی