کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ سەردانی عێراق دەکات
جنێڤ/بەغدا (٦ی ئابی ٢٠٢٣)
ئەمڕۆ، ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق، ئەرکێکی فەرمی چوار ڕۆژەی بۆ عێراق دەستیپێکرد.
لە میانەی سەردانەکەیدا، تورک کۆبوونەوە لە بەغدا و بەسرە لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات و هەروەها لە هەولێر لە باکوور کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.
کۆمسیاری باڵا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەت و پەرلەمان و دادوەری لەسەر ئاستی نیشتمانی و هەروەها بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی بەسرە کۆدەبێتەوە.
هاوکات لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەغدا و بەسرە و هەولێر لەسەر کۆمەڵێک بابەت، لەوانە کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر مافەکانی مرۆڤ پەیوەندی دەکات.
لە کۆتایی ئەرکەکەیدا، لە ٩ی ئاب، بڕیارە کۆمیساریای باڵا نزیکەی کاتژمێر ١٧:٠٠ بە کاتی ناوخۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەغدا ئەنجام بدات. دەستڕاگەیشتن بە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە تەنها بۆ میدیا پەسەندکراوەکان سنووردار دەبێت.
وردەکاری زیاتر سەبارەت بە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە، لەوانەش ڕێنماییەکانی ناو تۆمارکردن، لە بانگهێشتنامەیەکی میدیاییدا دەخرێتەڕوو کە لە ناوخۆدا دەرچووە.
بۆ زانیاری زیاتر و داواکاری میدیایی، تکایە پەیوەندی بکەن بە:
- ڕاڤینا شەمداسانی – (هاتن لەگەڵ کۆمیساری باڵا) ravina.shamdasani@un.org
- لە بەغداد
دارا ئەل تەمیمی – +964 770 0412409 | kareemt@un.org - لە جنێڤ
ئەلیزابێس ترۆسێل – +41 22 917 9296 | elizabeth.throssell@un.org یان
مارتا هورتادۆ – +41 22 917 9466 | marta.hurtadogomez@un.org
دەتوانیت ئەو ناوەرۆکە بە زمانی تر بخوێنیتەوە: ئینگلیزی عهرهبی