وەزیری دەرەوەی فەلەستین داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات پارێزگاری نێودەوڵەتی بۆ گەل و منداڵەکانیان دابین بکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوە و تاراوگەنشینی فەلەستین، ڕیاز ئەلمالیکی، نامەیەکی ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ منداڵان و شەڕی چەکداری، ڤێرجینیا گامبا کرد ، سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دژی منداڵانی فەلەستینی.

ئەلمالیکی لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵان کە دەکەوێتە ٢٠ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکەوە، داوای کرد کە دەستبەجێ دەستدرێژی بەربەریانە بۆ سەر کەرتی غەززە ڕابگیرێت، هاوکاری مرۆیی بۆ ناو کەرتی غەززە، ڕاگرتنی ئاوارەبوونی زۆرەملێ، و دابینکردنی پاراستنی یاسایی پێویست بۆ هەموو گەلی فەلەستین، بە تایبەتی منداڵان.

ناوبراو داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی گەلی فەلەستین بە منداڵان بەتایبەتی و بەدەر نەکردنیان لە پاراستنی نێودەوڵەتی، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ لێپرسینەوە لە ئیسرائیل (دەسەڵاتی داگیرکەر) بکەن لە تاوانەکانی و پێویستی خستنەڕووی ئیسرائیل و سوپا و کۆلۆنیالیستەکانی لە “لیستی شەرمەزاری” نەتەوە یەکگرتووەکان کە مافەکانی منداڵان لە شەڕی چەکداریدا پێشێل دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین دووپاتی کردەوە کە لە سەرەتای دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و شەڕی قڕکردنەوە کە ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەڕێوەی بردووە، زیاتر لە 13 هەزار شەهید ڕوویانداوە کە نزیکەی پێنج هەزار منداڵیشیان لە نێویاندا هەیە و ئاماژەی بەوەدا کە هێرشە سیستماتیک و بەربڵاوەکانی داگیرکەری نەوەستاون تەنها لە کەرتی غەززە، بەڵکو درێژبووەوە بۆ کوشتنی ٢١٥ فەلەستینی لە ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا، لەنێویاندا قودس کە ٥٣ منداڵیان هەبووە، بەمەش ژمارەی ئەو منداڵە فەلەستینیانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە خوێنی سارد لە کەرتی ڕۆژئاوا کوژراون بۆ ٩٦ منداڵ، جگە لە ٢٠٠ منداڵ کە لە ئێستادا بە ئارەزووی خۆیان لە زیندانەکانی داگیرکاری نایاسایی ئیسرائیلدا ڕاگیراون، لە بارودۆخێکی نامرۆڤانەدا.

دەتوانیت ئەو ناوەرۆکە بە زمانی تر بخوێنیتەوە: ئینگلیزی عه‌ره‌بی