بەیاننامەی پشتگیری و سەرکۆنەی تاوانەکان
ئێمە کۆمەڵێك لە ڕۆشنبیرانی عەرەبی و میسری، کەسایەتییە میدیاییەکان و سیاسەتمەداران، ناڕەزایەتی خۆمان دژی ئەو پەرەسەندنە مەترسیدار و خوێناوییە دەردەبڕین کە لە سوریا ڕوودەدات. ئەم هەڵکشانە لە نێوان ئەو کۆبوونەوە و ڕێککەوتنانەدا ڕوودەدات کە لە پاریس لە نێوان بەناو “حکومەتی کاتی” و لایەنی ئیسرائیل ئەنجامدراون، بە ئامادەبوونی ڕەسمی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. ئەمەش بە ڕوونی سروشتی پرۆسەی سیاسی ئێستا و لێکەوتە مەترسیدارەکانی بۆ یەکگرتوویی سوریا و گەلەکەی ئاشکرا دەکات.
دەرکەوتووە کە ئەو پڕۆژەیەی ئەمڕۆ بەسەر سوریادا دەسەپێندرێت، پڕۆژەیەکی ئیستسنای و تاکلایەنەیە، کە بەهۆی عەقڵیەتی ئیسلامی سیاسییەوە دەجووڵێتەوە. ئەم ئایدۆلۆژیایە سوریا وەك نیشتمانێکی فرەیی نابینێت، بەڵکو وەك گۆڕەپانێکی ژێردەستەیی دەبینێت. دان بە فرەچەشنی ئایینی و نەتەوەیی و کولتووری سوریادا نانێت، بەڵکو بە زەبری هێز و توندوتیژی و پاکتاوکردنی ڕەمزی و فیزیکی هەوڵدەدات مۆدێلەکەی بسەپێنێت. ئێمە بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە لەلایەن کوتلە توندڕەوەکان و پاشماوەکانی داعش و ئەلقاعیدە ئەنجامدراون، کە بە شێوەیەکی کاریگەر لەناو ڕیزەکانی بەناو “سوپای حکومەتی کاتی”دا چەسپاون.
ئێمە ئەم حکومەتە لە ڕووی سیاسی و یاسایی و ئەخلاقیەوە بە تەواوی بە بەرپرسیار دەزانین لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدرێن، لەوانە کوشتن و ڕفاندن و ئاوارەبوون و بە ئامانجگرتنی سیستماتیکی. لە چەند مانگی ڕابردوودا، شاهیدی تاوانی ترسناك بووین لە دژی خەڵکی مەدەنی لە کەناراوەکانی سوریا و سوەیدا، کە عەلەوییەکان و دروزەکان و مەسیحییەکانیانی کردە ئامانج.
ئەمڕۆ شاهیدی دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆین لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب کە زۆرینەیان ناوچە کوردنشینەکانن، لە درێژەدانێکی ڕوونی بە ئامانجگرتنی سیستماتیکی پێکهاتەکانی سوریا یەك لە دوای یەكتر.
کوشتنی خەڵکی سڤیل بە هۆی پەیوەندی ئایینی یان نەتەوەیی، هەرچییەك بێت، تاوانی جەنگە و تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە کە ناتوانرێت پاساوی بۆ بهێنرێتەوە، پەردەپۆش بکرێت، یان پشتگوێ بخرێت لە ڕووی سیاسی یان لە ڕێگەی میدیاوە.
هه ڕوه ها به توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر نه خۆشخانه و شوێنه کانی عیباده ت ده که ین، له نێویاندا نه خۆشخانەی خالد فه جر و نه خۆشخانه ی عوسمان و نه خۆشخانەی یاسین و هەروەها به ئامانجکردنی مزگه وته و کڵێساکان و کوشتنی پزیشک و پەرستار و کارمەندانی فریاگوزاری، به پێشێلکردنی ئاشکرای هه موو یاسا نێوده وڵه تی و مرۆییه کان و هه موو ئه وه ی ماوه ته وه له مانای شارستانییه تی و مرۆڤایه تی.
هەروەها ئیدانەی ئەو ڕۆڵە دەکەین کە هەندێك لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەیگێڕن کە بیروڕای گشتی بەلاڕێدا دەبەن و ڕاستییەکان دەشارنەوە و تاوانەکە پاساو دەهێننەوە و لەبری ئەوەی لەگەڵ قوربانییەکان و خەڵکی بێتاوان بوەستن پشتیوانی بکوژەکان دەکەن.
دووپاتی دەکەینەوە کە ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی خۆدزینەوە لە بەڵێنەکانی حکومەتی کاتی بە پێی ڕێککەوتنەکانی ١ی نیسان و ١٠ی ئازاری ساڵی ٢٠٢٥، بێبایەخکردنی ڕێبازی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و هەڵبژاردنی هێز بەسەر سیاسەتدا، و توندوتیژی بەسەر شەراکەتی نیشتمانیدا.
ئەوەی خەڵکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە دەریانبڕیوە، هەروەك خەڵکی سوەیدا و کەناراوەکان و ئەوانی تریش، یاخیبوون نییە، بەڵکو ئیرادەی ئازادی گەلێکی سوریایە کە ڕەتیدەکەنەوە ملکەچی پرۆژەی هیئەی تەحریر شام بن، ڕەتیدەکەنەوە سوریا بچووك بکەنەوە بۆ یەك ناسنامە، یان بیخەنە ژێر لۆژیکی میلیشیاکان و سەرپەرشتی کردن و ڕاسپاردەی تەکفیری سیاسی.
بۆیە داوا دەکەین:
١- دەستبەجێ ڕاگرتنی سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەدژی خەڵکی سڤیل لە هەموو ناوچەکانی سوریا.
٢- گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە واژۆکراوەکان و پابەندبوون بە پڕۆسەی گفتوگۆی سیاسی گشتگیر.
٣- لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بکرێت سەبارەت بەو تاوانانەی کە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و کارمەندانی پزیشکی ئەنجامدراون.
٤- بانگەوازێك بۆ دەوڵەتانی عەرەبی و کۆمکاری عەرەبی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و بە پەرۆشەوە کار بکەن بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژییەکان و پاراستنی خەڵکی سیڤیل و پێشخستنی چارەسەرێکی سیاسی دادپەروەرانە کە گەرەنتی یەکێتی و فرەچەشنی و کەرامەتی گەلەکەی سوریا بکات.
سوریا لەسەر دوورخستنەوە بنیات ناندرێت، بە هێزی چەك فەرمانڕەوایی ناکرێت، هەروەها بە توندوتیژی یەکناخرێت، بەڵکو لە ڕێگەی داننان بە فرەچەشنی و دادپەروەری و هاوبەشی و سیاسی بنیات دەنرێتەوە، نەك بە کوشتن.
شکۆمەندی بۆ قوربانیانی بێتاوان، ئازادی بۆ سوریا، دادپەروەری بۆ هەموو گەلەکەی.
دەتوانیت ئەو ناوەرۆکە بە زمانی تر بخوێنیتەوە:
ئینگلیزی
عهرهبی



