پشتیوانی کردن لەمافی ژنانی ئێران

 

پشتیوانی کردنی لە مافی ژنانی ئێرانی لە دژی دکتاتۆریەت و سەرکوتکردنی سیستیماتیکی ڕژێمی ئیڕان بۆ سەر ژنان لەمێژە بەردی بناغەی ئەم ڕژێمە بووە.

لە سەپاندنی یاسای توندی پۆشش تا سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتنیان بە کار و بەشداری سیاسی.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ٦ دێسێمبەری٢٠٢٣ دا ڕاپپرتێکی دڵتەزێنی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات: کارمەندانی هەواڵگری و ئەمنی لە ئێران دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی دیکەیان بەکارهێناوە بۆ ئەشکەنجەدان، سزادان و گەیاندنی زیانی جەستەیی و دەروونی بەردەوام بە ڕوانگەی ئاخوندان لە ئاست مافی ژنان، بەڵگەیەکی” خۆپیشەندەران لە نێویاندا منداڵی ١٢ ساڵان” ترسناکە بۆ دوژمنایەتی کردنی قووڵی ئاخوندان و بێ بایەخ کردنی کەرامەتی ئینسانی ژنان.

لە ماوەی چورا دەیەی ڕابردوودا هەزاران ژن بەهۆکاری سیاسی لە سێدارە دراون.

 

ڕاپەڕینی سەرتاسەری ساڵی ٢٠٢٢ کە خوازیاری کۆتایی هێنان بەرەتکردنەوەی هەموو جۆرەکانی دکتاتۆریەتی ئایینی یان پاشایەتی بوو، لەلایەن ژنانی بوێرەوە سەرکردایەتی کرا و زیادتر لە ٩٠ ژن لە نێو کوژراوەکاندا بوون. زۆر کەسی تریش لەژێر بارودۆخی نامرۆڤانە زیندانی کراوون.

( مریەم زەکبەری مونفەرد) نموونەیەکی زەقی ئەم ڕاستیی یە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا سزای (١٥) ساڵی بەسەردا سەپێندراوە لەوکاتەوە بەبێ یەك ڕۆژ پشوو، بۆ ئەوەی بچێتە نەخۆشخانە، لەناو زیندان دایە. ئەو بەهۆی دادخوازی سەبارەت بە خوشکەکەی و سێ براکەی کە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە سێدارە دراون، تووندترین فشاری لەسەرە. ئێستا کە ماوەی زیندانییەکەی خەریکە کۆتایی پێدێت، ڕێژیم بە دۆسیەکی نوێ سزای سێ ساڵی دیکەی بەسەردا سەپاندووە.

لەکاتێکدا سیاسەتی سازان لەگەڵ ڕژێمی ئێران تەنیا وایکردووە ئەم ڕژێمە لە سەرکوتکردن لەناوەخۆی ئێران و تیڕۆڕ و شەڕخوازی لە دەرەوەی ووڵات چالاکتر بێت.

 

ئەرکی ئێمەیە بە پشتیوانی کردن لەو ژنە ئازایانە، لە تەنیشتیان بوەستین و داواکاریان بۆ گۆڕینی ڕژێم و چەسپاندنی دیموکراسی و یەکسانی جێندەری و دادپەروەری بەهێزتر بکەین. پلانی (١٠) خاڵی خانمی مریەم ڕەجەوی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی مقاوەمەتی ئێران بۆ داهاتووی ئێران و گەڵاڵە ١٢ خاڵییەکەی سەبارەت بە ژنان، شایانی پشتیوانیکردنمانە. ئەم پلانە بە ڕەتکردنەوەی یاساکانی سەرکوتکەرانەی ڕژێم، جەخت دەکاتە سەر یەکسانی تەواوی سیاسی، فەرهەنگی و ئابووری ژنان و پیاوان، مافی وەرگرتنی هەر پۆستێك. لەوانە: سەرۆکایەتی کۆمار، سەرکرادایەتی سیاسی و دادوەری، ئازادی جل و بەرگ، ئازادی تەواو لە هاوسەرگیریدا، قەدەغەکردنی هاوسەرگیری پێش تەمەنی یاسایی، مافی یەکسان جیابوونەوە، قەدەغەکردنی فرەژنی و یەکسانی لە شایەدیان و میراتدا.

 

بەپێی پێشەکی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ ” وەك دوا ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و چەوساندنەوەی” بە فەرمی دەناسێت، ئێمە دەبێت پشتیوانی بکەین لە خەڵکی ئێران و بە تایبەت ژنان بۆ گەیشتن بە ئامانجی دامەزراندنی سیستەمێکی سێکۆلار و دیمۆکراتیك.

دامەزراندنی کۆمارێك لە ئێران کە سەردەمێکی نوێی ئازادی و مافە بنەڕەتییەکانی ژنان و پیاوان دەستپێدەکات. پشتیوانی کردن لە ئۆپۆزسیۆنی ئێران و یەکینەکانی بەرخودان بە تایبەتی ژنان، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی دەزگای سەرکوتکردن لە تاران لە پێناو ئاسانکاری بۆ گۆڕانکارییەکان زۆر گرنگە.

ئەوە دەبێ لە پێشوەی ستراتیژی ئێمەدا بێت بۆ خۆشکردنی ڕێگا بۆ ئێرانێکی سەقامگیر و دیموکراتیك و بنبڕکردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە بۆ هەمیشە.

دەتوانیت ئەو ناوەرۆکە بە زمانی تر بخوێنیتەوە: ئینگلیزی عه‌ره‌بی